سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com


<%Category%>

0

بسم الله الرحمن الرحيم
الصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين


دوژمنانی ئیسلام وه‌ك جوله‌که‌ و نه‌سارا هه‌میشه‌ له‌ ناڕه‌حه‌ت کردنی موسڵمانان سڵیان نه‌کردووه‌ته‌وه‌. وه‌ هه‌میشه‌ ئه‌وه‌ی به‌ چه‌ك و زوڵم و زۆر بێت دژی موسڵمانان کردوویانه‌. وه‌ له‌ ڕێگای ڕاگه‌یاندنیشه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ ‌که‌مته‌رخه‌م نه‌بوون بۆیه‌ هه‌میشه‌ نوکی قه‌ڵه‌می ژه‌هراوییان دژی موسڵمانان له‌ کاردا بووه‌. وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگاداری ئه‌وه‌ن که‌ نه‌سارای حاقد به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام وه‌ به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به‌ که‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) چییان کردووه‌ وه‌ هه‌میشه‌ به‌رده‌وام چی ده‌که‌ن. دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند که‌سێکی بیر بۆگه‌نی نه‌سرانی له‌ واڵاتانی ئه‌وروپا به‌ناوی (ئازادی بیروڕا) به‌چی شێوه‌یه‌ك دڵی هه‌موو موسڵمانانیان گوشی و هه‌ستی هه‌موو موسڵمانانیان بریندارکرد، به‌وه‌ی که‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کی ناقۆڵایان دژی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) له‌ ڕۆژنامه‌کاندا بڵاوکرده‌وه‌. وا ئه‌مساڵیش جارێکی تر نه‌سارای حاقد به‌رامبه‌ر به‌ ئیسلام چاویان به‌وه‌دا هه‌ڵنایه‌ت که‌ ده‌بینن له‌ ناوجه‌رگه‌ی ئه‌وروپا خه‌ڵکی چۆن له‌ که‌نیسه‌وه‌ ڕووده‌که‌نه‌ مزگه‌وته‌کان. وه‌ ساڵانه‌ به‌ هه‌زان که‌سی ئه‌وروپی ده‌بن به‌ موسڵمان. بۆیه‌ ئه‌م کاره‌ وای له‌ دوژمنانی ئیسلام کردووه‌ که‌ زیاتر به‌رامبه‌ر به‌م ئیسلامه‌ بوه‌ڕن. له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوودا له‌ باشوری وڵاتی سوید که‌سێکی ده‌رون نه‌خۆش له‌سایه‌ی درۆی شاخدار (ئازادی بیروڕا) هه‌ستا به‌ دروستکردن و وێنه‌ کێشانی چه‌ند سه‌گێك وه‌ ناوی لێنان (محمد) وه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا تا له‌ مه‌تحه‌فه‌کاندا نمایشی بکات. به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی مه‌تحه‌فه‌کان ئه‌وه‌یان ڕه‌فزکرد که‌ ئه‌و وێنانه‌ نمایش بکرێن. به‌ڵام له‌ درێژه‌ی ئه‌و حه‌مله‌دا که‌ دژی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلی الله‌ علیه‌ وسلم) ده‌کرێت ڕۆژنامه‌ی(na.se) هه‌ستا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌ ناشرینانه‌. بۆیه‌ پێویسته‌ موسڵمانان زیاتر ئاگاداری کاره‌ دوژمنکارییه‌کانی نه‌سارا بێت. وه‌ بزانێت دوژمنکاری نه‌سارا گه‌یشتۆته‌ چی ئاستێك ، که‌ سوکایه‌تی به‌ به‌ڕێزترین مرۆڤی سه‌رزه‌وی ده‌که‌ن.

لە کۆتایدا داوادەکەم لە خوای گەورە اللهم من اراد برسولنا وبالاسلام والمسلمين بسوء اللهم رد كيدة في نحرة ودمرة ياعزيز ذو انتقام. وە بە پێغەبەری خۆشەویستمان دەڵێم ياحبيبي يامحمد ياشفيعي يامحمد صلوات ربي عليك الى قيام الساعة.

سایتی هه‌واڵ 

بۆ بینینی فلاشێك کلیکی ئێرە بکە flash


2007/9/7 ,